دادگای فیدراڵی بڕگەیەكی لە بڕیارەكەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگرت

پێش 2 هەفتە

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بڕیارێكی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دابەشكردنی كورسییەكان بەسەر پارێزگاكاندا دەركرد.
دادگای باڵای فیدراڵی جێبەجێكردنی بڕگەیەكی بڕیارەكەی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگرت و لە راگەیەنراوێكدا بڕیارەكەی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا هاتوە كە دادگای فیدراڵی چاویخشاندوە بەو داواكارییەی كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشكەشی كردبو كە تیایدا داوای دەركردنی فەرمانێكی وەلائی دەكات تا یەكلاییكردنەوەی سكاڵاكەی، بەوهۆیەوە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە راگرتنی جێبەجێكردنی بڕگەی دوەم لە مادەی دوەمی سیستمی تۆماركردنی لیستی كاندیدان و پەسەندكردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
هەروەها دادگاكە راشیگەیاندوە كە تا یەكلاییكردنەوەی ئەو داوایەی تۆماركراوە رادەگیرێت بۆ دوركەوتنەوە لە شوێنەواری جێبەجێكردنی كە لە داهاتودا چارەسەركردنی قورس دەبێت.
بڕگەی دوەم لە مادەی دوەمی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە ئێستا جێبەجێكردنی راگیراوە تیایدا هاتوە كە پەرلەمانی كوردستان پێكدێت لە 100 كورسی دابەشدەبێت بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا بۆ هەولێر 34 و سلێمانی 38 و دهۆك 25 و هەڵەبجە 3 كورسی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group