بریارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات

19/05/2024 عێراق

نەوا-
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەكات بۆ بڕیاردان لە ناردنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق.
مەزهەر محەممەد ساڵح  راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی و ئابووری رایگەیاند، لەو كۆبوونەوە نائاساییەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر خشتەكانی بودجە دەكرێت و پاشان دەینێرێت بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 77 بڕگەی دووەم لە یاسای بودجەی 2023 بە ژمارە 13.
پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، دوو هەفتەیان دەوێت بۆ پەسندكردنی، كە دەبێتە بودجەی بڕیارلێدراو بۆ ساڵی 2024 و قۆناخی دووەم لە بودجە سێ ساڵییەكەی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group