نەوا-
لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەكی نەتەوە یەكگرتوەكان كە فەلەستینییە ئاوارەبوەكانی شاری نوسیراتی تێدابو زیاتر لە 30 كەس كوژران.
كاربەدەستانی تەندروستی غەزی رایانگەیاندوە، لە هێرشێكی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر قوتابخانەیەكی نەتەوە یەكگرتوەكان كە فەلەستینییە ئاوارەبوەكانی شاری نوسیراتی تێدابوە، بەگوێرەی ئامارێكی تەندروستیی غەززە زیاتر لە 30 كەس كوژراون.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، حەماس چەند كەسێكی لەناو قوتابخانەكەدا جێگیركردوەو چەكدارانی جیهادی ئیسلامی ئەو قوتابخانەیە وەك پەناگەیەك بەكاردەهێنن.
ئەمریكا بەردەوامە لە فڕێدانی قورسایی خۆی لە پشت ئاگربەستی قۆناغ بە قۆناغ و ئازادكردنی بارمتەكان كە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی پێكردوە، بەڵام حەماس و ئیسرائیل تا ئێستا ئەو پلانەیان قبوڵ نەكردوە.