ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای داخستنی چەند كەناڵێكی تێلیگرام دەكات.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، داوای داخستنی ئەو كەناڵانەی تێلیگرامم كردوە كە بەدڕەوشتی بڵاودەكەنەوە، وەزیری گەیاندن و حكومەتی عیراقیش بە فەرمی داوای داخستنی دەكەن.
سۆران عومەر لە نامەیەكدا بۆ وەزیری گەیاندن چەند بەڵگەنامەیەكی ناردوە بۆ داخستنی چەند كەناڵێك، لە وەڵامیشدا وەزارەتی گەیاندنی عیراق بە نوسراوێك كە واژۆی هیام یاسری وەزیری گەیاندنی لەسەر لە رۆژی 5-6 دەرچوە داوای لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان كردوە ئەو كەناڵانە دابخەن كە هاوپێچی داواكارییەكەی ئەو پەرلەمانتارەی عیراقە.