نەوا-
لوتكەی رێكخراوی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) كە بە بەشداری سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان بەڕێوەچو بە دەركردنی راگەیەنراوێك كە تێیدا بەڵێنی پشتیوانی زیاتر بۆ ئۆكرانیا لە جەنگ دژ بە روسیای تیادا دوپاتكراوەتەوە، كۆتاییهات.
لوتكەی ناتۆ لە ماوەی دو رۆژدا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا بەردەوام بو لە بەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتوە، هاوپەیمانان بڕیاریانداوە لەساڵی داهاتودا لانیكەم 40 ملیار دۆلار بودجە بۆ ئۆكرانیا تەرخان بكەن، هەروەها داوا كراوە یارمەتییەكان بۆ روسیا لە جەنگی دژ بە ئۆكرانیا بوەستێنرێن بەتایبەتیش ناوی وڵاتانی چین، بیلاڕوس، كۆریای باكور و ئێران هاتون، چونكە پێیانوابوە ئەوە یارمەتیانە دەبنە هۆی درێژخایەنی جەنگەكە.
پەیمانی ناتۆ جەختی لەوەش كردوەتەوە كە دژ بە تیرۆریستان و رێكخراوە تیرۆریستییەكان كە هەڕەشە و قەیران دەخوڵقێنن وەك پێشوتر بەردەوام دەبن.