پێدرۆ سانچێز: دو رویی لە سیاسەتی ئێمەدا نیە

11/07/2024 جیهان

نەوا-
پێدرۆ سانچێز سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا داوای لە ناتۆ كرد كە بە هەمانشێوەی ئۆكرانیا یەكهەڵوێستی و یەكدەنگی بەرامبەر بە غەزە نیشان بدات.
میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆتەوە، سانچێز لەكۆبونەوەیەكی داخراوی سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە واشنتۆن وتویەتی: نابێت بە جێبەجێكردنی سیاسەتی دو رویی تۆمەتبار بكرێین، چونكە دواتر دەبێتە هۆی لاوازكردنی پشتیوانییەكانمان بۆ ئۆكرانیا، بۆیە داوا لە ناتۆ دەكەین یەكهەڵوێستی و یەكدەنگی بەرامبەر بە غەزە هەبێت، هەروەك چۆن دژبە داگیركاری روسیا لە ئۆكرانیا یەكهەڵوێست و یەكدەنگ بون.
سانچێز راشیگەیاندوە: ئەوەی گرنگە هاوڵاتیانمان لەوە تێبگەن كە ئێمە هەڵوێستێكی سیاسی بەردەواممان هەیەو دو رویی لە سیاسەتی ئێمەدا نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group