نەوا-
وەزیری ناوخۆی ئێران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە سەردانەكەی دوو رۆژ بخایەنێت.
ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە عێراق و لە فڕۆكەخانەی بەغدا لە لایەن عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق پێشوازی لێكرا.
میدیای فەرمیەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، سەردانەكەی ئەحمەد وەحیدی بە مەبەستی بەشداریكردن لە دووەمین كونفرانسی ناوچەیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان و بەدواداچوون بۆ كێشەی بەردەم زیارەتكارانی مەزارگە شیعەكان و كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاكانی عێراق چووەتە بەغدا.
ئاشكراشكرا، سەردانی وەزیری ناوخۆی ئێران دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی كونفرانسەكەشدا لەگەڵ وەزیرانی وڵاتانی بەشدار لەو كۆنفرانسە كۆدەبێتەوە.