نەوا-
دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق دەڵێت، رێكارەكانی زیادكردنی مووچەی خانەنشینان تەواو كراوە و رەوانەی بانكەكان كراوە تاوەكو مووچەی مانگی ئاب بە زیادكراوی وەربگرن.
حسام عەبدولستار بریكاری دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە جێبەجێكردنی پلانەكانی دەستەی خانەنشینان بۆ دابەشكردنی مووچەكانیان لەسەرەتای هەموو مانگێكدا.
باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا دەستەی خانەنشینی رێكارەكانی زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی تەواو كردووە و رەوانەی بانكەكانی كردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ بە زیادكراوی.
ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵ دەنگی دا لەسەر زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق و بەپێی بە بری 150 هەزار دینار بۆ مووچەكانیان زیاد دەكرێت، بەڵام ئەم زیاد كردنە خانەنیشانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.