لە دهۆك ئاسانكارییەك بۆ ئاوارەكانی شنگال دەكرێت

پێش 4 هەفتە

نەوا-
وەك كارئاسانییەك بۆیان لەمەودوا رێگە بە ئاوارەكانی شنگال دەدرێت لە دهۆك كارتی نیشتمانی دەربهێنن و رۆژانە تیمێك سەردانیان دەكات.
ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆئەوەی كارئاسانی بۆ ئاوارەكانی دەرەوەو ناوەوەی كەمپەكان بكرێت، لەمەودوا دەتوانن لە پارێزگای دهۆك مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی بكەن كە پێشتر دەبوایە بچونایەتەوە بۆ شنگال.
وتیشی: تیمێك كە لە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی دهۆك و كارمەندانی كارتی نیشتمانی پێكهاتون سەردانی كەمپەكان دەكەن بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی و رۆژانە 100 مامەڵەی ئاوارەكان رایی دەكەن و پێش سەردانی تیمەكەش بڵاودەكرێتەوە كە لە چ كەمپێك تیمەكان دەست دەكەن بە دەركردنی كارتی نیشتمانی و وەرگرتنی زانیارییەكان لێیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group