بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەفسەرێكییەوە پاسپۆرتی سلێمانی سبەینێ دەوام رادەگرێت

پێش 4 هەفتە

ئەفسەرێكی مافپەروەر لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆیهێناو لێكۆڵینەوەكان لەوبارەیەوە دەستیانپێكردوە.
عەمید شیروان جەلال ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: رائیدی مافپەروەر هاوژین عەبدوڵڵا لەناو بەڕێوەبەرایەتیمان كۆتایی بە ژیانی خۆیهێناوە تاكو ئێستا هۆكارەكەی دیار نییە، لایەنە پەیوەندیدارەكان لە لێكۆڵینەوەی خۆیان بەردەوامن تاكو دەگەنە دەرەنجام.
وتیشی: ئەو ئەفسەرەی بەڕێوەبەرایەتیمان زۆر دڵسۆزو رێكوپێك بوەو جێی رەزامەندی هەموان بوە بەدەم داواكاری و پێداویستی هاوڵاتیانەوە بو نمونەیەكی جوانی فەرمانگەكەمان بو، گیانلەدەستدانی كارەساتێكی گەورەیە بۆ فەرمانگەكەمان و خێزان و كەسوكاری.
عەمید شیروان جەلال وتیشی: رۆژی سێشەممە 12-11 لەناو بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەر ماتەمینی گشتی رادەگەیەنین و دەوام ناكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group