نەوا-
جۆزێف بۆرێل نوێنەری باڵای یەكێتی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، داوای لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا كرد دادگای لاهای تێك نەدەن.
پێش دوەمین كۆبونەوەی دەستپێشخەری (هاوپەیمانی جیهانی بۆ جێبەجێكردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی) سەبارەت بە فەڵەستین كە لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاو بەلجیكا سازكراوە، بۆرێل رایگەیاند، لەكۆتا رۆژی ئەركەكەیدا كە خۆی ئامادەكردوە بۆ رادەستكردنی پۆستەكەی بە نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەوروپا، تكای لە هەمو ئەو كەسانە كرد كە كار دەكەن بۆ پشتیوانی كردن لە چارەسەری دوو دەوڵەتیی بەردەوامبن لەسەر هەوڵەكانیان، لەبەرئەوەی بەبێ ئەمە ئاشتیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدینایەت.
وتیشی: 'دەیەوێت بانگەوازێك ئاڕاستەی هەمو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتیش ئەندامانی یەكێتیی ئەوروپا بكات، ناتوانن دادگای لاهای تێكبدەن تاكە رێگای پاراستنی دادپەروەری جیهانی ئەوە، ئەوە تاكە رێگایە بۆ لێپرسینەوە ئەگەر ئەوروپییەكان بەبێ دواكەوتن پشتیوانی لە دادگاكە نەكەن ئەوا دادگای لاهای بە كەڵكی هیچ نایەت.