وەزیری بەرگری عیراق گەیشتە موسڵ

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزیری بەرگری عیراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە پارێزگای نەینەواو لە رەوشی ئەمنی شارەكەو سنورەكانی كۆڵییەوە.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگری عیراقدا هاتوە، سابت محەمەد سەعید وەزیری بەرگری عیراق بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتۆتە كەرتی خۆرئاوای پرۆسەكانی نەینەوا لە شنگال كە هەریەك لە یاریدەدەری سەرۆكی ئەركانی سوپاو پرۆسە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزە وشكانییەكان یاوەریان كردوە.
راشیگەیاندوە، سەردانەكەی وەزیری بەرگری بۆ بەدواداچونی رەوشی ئەمنی بوە لەچوارچێوەی پرۆسەكان و بەسەركردنەوەی هێڵی سنوری نێوان عیراق و سوریا بوە.
بەهۆی هێرشی گروپە چەكدارەكانی سوریاو كۆنترۆڵكردنی شاری حەلەب لەو وڵاتە، هێزەكانی عیراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر ئەگەرێكی جموجوڵی چەكدارە توندڕەوەكان لە ناوچەكەو بەزاندنی سنوری عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group