ئێران و ئەمریكا گەڕی چوارەمی دانوستانەكانیان ئەنجامدەدەن

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بە رەسمی پێشنیارێكی عومانی بۆ ئەنجامدانی گەڕی چوارەمی وتوێژە “ناڕاستەوخۆكان” لەگەڵ واشنتن قبوڵ كردووە.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاند، تاران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشنیارێكی سوڵتاننشینی عومان بۆ ئەنجامدانی گەڕی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكان لەگەڵ واشنتن.
ئاماژەی بەوەشدا، دیدارەكان رۆژی یەكشەممە لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچت، هەروەها، وتوێژەكان بە پلەبەندی رۆچوونەتە نێو قۆناغی وردەكارییەوە.
باسی لەوەشكرد، هەموو پێشكەوتنێك لەم قۆناغەدا پێویستی بە گفتوگۆی هونەری و هەڵسەنگاندن هەیە دەربارەی ئەو پرسانەی دەخرێنەڕوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group