بزوتنەوەی حەماس: ئامادەین بۆ دانوستان و گەیشتن بە ئاگربەست

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حەماس رایگەیاند، ئامادەین دەستبەجێ دانوستان دەستپێبكەین بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بۆ راگرتنی شەر و ئاڵوگۆركردنی بەندكراوەكان.
بزوتنەوەی حەماس ئاشكرایكرد، ئامادەین بۆ دانوستان و گەیشتن بە ئاگربەست، هەروەها دەمانەوێت بگەینە رێككەوتنێك، كەرتی غەززە لەلایەن دەستەیەكی پیشەیی سەربەخۆوە بەڕێوەببرێت لە پێناو وەستاندنی جەنگ.
باس لەوەشكرد، لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندیان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریكادا هەبووە بۆ چۆنییەتی گەیشتن بە ئاگربەست لە كەرتی غەززە.
حەماس ئاماژەی بەوەشدا، سەربازی ئیسرائیلی-ئەمریكی ئیدان ئەلكساندەر ئازاد دەكات، وەك هەنگاوێك بۆ ئاگربەست كردنەوەی دەرگاكان بەرووی كەرتی غەززەدا و گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group