نەوا-
ئەشرەف حەكیمی بەرگریكاری یانەی پاریس سانجێرمان وەك باشترین یاریزانی ئەفریقی لەخولی فەرەنسا دەستنیشانكرا.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان بڵاویانكردوەتەوە، ئەشرەف حەكیمی بەرگریكاری یانەی پاریس سانجێرمان وەك باشترین یاریزانی ئەفریقی لە خولی فەرەنسا دەستنیشانكرا، دوای ئەوەی یارمەتی یانەكەیدا كە بۆ 13هەمین جار نازناوەكە بەدەستبهێنێت كە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردوەو گەیشتۆتە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ، هاوكات چوارەم بەرگریكاری مەغریبیە كە خەڵاتەكە بەدەستدەهێنێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، حەكیمی تەمەن 26 ساڵ خەڵاتی مارك ڤیڤین فۆی بەدەستهێناوە كە ئەم خەڵاتە بەناوی ڤیڤین فۆی یاریزانی كامێرونی كۆچكردو ناونراوە كە دوجار براوەی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا بوە، حەكیمی بە یەكێك لەباشترین بەرگریكارەكانی جیهان دادەنرێت و هەفتەی رابردو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگدا گۆڵی تۆماركرد كە تیمەكەی بەرامبەر ئارسناڵ بە دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردنەوەی بەدەستهێنا.