وەزارەتی دارایی عیراق: موچەمان بە سورییەكان نەداوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق رەتیكردەوە موچەیان بە سورییەكان دابێت و هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان كە بڕوا بەو هەواڵە ناڕاستانە نەكەن.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لە پێگەكانی سۆشیال میدیا هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق موچەی بۆ سورییەكان ناردوە، ئەو پێگانە گوماناوین و پروپاگەندە دەكەن و هیچ راستیەك نازانن جگە لە چەواشەكاری نەبێت، بۆیە وەزارەتی دارایی جەختدەكاتەوە كە ساسەتی دارایی لەسەر پێوەرە هونەرییەكان بونیات دەنرێت كە بەرژەوەندی نیشتمانی بپارێزێت، هیچ بڕیارێك نەدراوە تایبەت بێت بە موچە یاخود هاریكاری دەرەكی ئەگەر لەچوارچێوەی فەرمی باوەڕپێكراودا نەبوبێت.
وەزارەتی دارایی عیراق داواشی لە هاووڵاتیان كردوە بە وردی بڕوانن لەو هەواڵانەی كە دروستكراون، بەڵكو تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەستن بۆ گەیشتن بە زانیارییەكانیان، وەزارەتەكەشیان هەمو رێوشوێنێكی یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو لایەنانەی كە پروپاگەندە بڵاودەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group