نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وەكو یەكەم گەشتی دیپلۆماسی لە پاش هەڵبژاردنەوەی، گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەرەو سعودیە و قەتەر و ئیمارات بەڕێدەكەوێت و سەردانەكەی مێژوییە.
بەپێی زانیارییەكانیش، ترەمپ چاوی لەوەیە بە چەند رێككەوتن و وەبەرهێنانێك بگەڕێتەوە كە بەهاكەیان نزیكەی یەك تریلیۆن دۆلارە، بەگوێرەی پلانی گەشتەكە، فڕۆكەكەی ترەمپ سەرەتا لە ریاز دەنیشێتەوە، دواتر دەچێتە دەوحە و پاشان لە ئەبوزەبی كۆتایی بە گەشتەكەی دەهێنێت.