نەوا-
دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت كەشی سبەی چوارشەممە، لەهەموو ناوچەكانی وڵات ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت، هەروەها لە ناوچەكانی ناوەڕاست ئەگەری نمە باران و تۆزوخۆڵ هەیە، بەڵام لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانی مامناوەند و هەورە بروسكە دەبێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبێتەوە.
باسی لەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت كەشی ڕۆژی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت، هەروەها لە هەندێك ناوچەی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان بارانێكی سووك دەبێت، بەڵام لە باشوور ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت، هەروەها پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە.