نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، بۆ قۆناغی چەكدادانی پەكەكەو چۆنیەتی بەشداریكردنی بەغداو هەولێر پلانیان داناوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، پێویستە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە تەواوی لە چەك دابماڵرێت و بەبێ كەموكوڕی بڕیاری هەڵوەشانەوەی جێبەجێ بكات.
وتیشی: لەمەولا چۆنیەتی هەڵوەشانەوەی رێكخراوەكەو رادەستكردنی چەكەكانیان لەلایەن دامودەزگاكانی ئەمنی توركیاوە چاودێری دەكرێت، هەروەها لەگەڵ دراوسێكانیشیان لەبارەی قۆناغی چەكدانانی پەكەكە لە دەرەوەی سنورەكانیان گفتوگۆیانكردوە.
راشیگەیاند، لەبارەی چۆنیەتی بەشداریكردنی بەغداو هەولێر لە قۆناغەكەدا پلانیان هەیە، كاتێك چەكەكان رادەست كران و رێكخراوەكە بەتەواوی هەڵوەشایەوە ئیتر بەو هەنگاوانە یەكگرتویی و یەكهەڵوێستی بەهێزتر دەكەن، دایكان و باوكان ئاسودە دەبن و توندوتیژی بە تەواوی نامێنێ و سیاسەتی مەدەنی دەگیرێتەبەر، بەوشێوەیە توركیا باشتر دەتوانێت بگات بەئامانجەكانی.