نەوا-
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، 35 كەسایەتی و قەوارەیان خستوەتە لیستی سزاكانەوە، چونكە تۆمەتبارن بە بەڕێوەبردنی تۆڕێكی بانكی هاوبەشانی ئێران و تێوەگلاون لە پێشێلكردنی سزاكانی سەر ئێران.
وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو كەسایەتی و قەوارانە گومانیان لێدەكرێت كە تۆڕێكی بانكی نافەرمیان بەڕێوە بردبێت كە ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی دەیان ملیار دۆلار بۆ ئێران كردوە، هەروەها ئاسانكارییان بۆ سوپای پاسداران كردوە بۆئەوەی بتوانێت لەڕێگای داهاتی فرۆشتنی نەوتی نایاساییەوە پارە بۆ كڕینی پارچە گرنگەكان دەستبكەوێت تا بتوانن موشەك و سیستمی چەكی پێ دروست بكەن.