نەتەنیاهو مەرجی خۆی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ حەمماس راگەیاند

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
بنیامین نەتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، حكومەتەكەیان ئامادەیە بۆ رێككەوتنێك كە ببێتە مایەی راگەیاندنی ئاگربەستێكی كاتی لە غەزە.
بنیامین نەتەنیاهو لە وتارێكدا بۆ ئیسرائیلییەكان وتی، ئامادەن بۆ رێككەوتنێك كە ببێتە مایەی راگەیاندنی ئاگربەستێكی كاتی لە غەزە، ئەوەش لە بەرامبەر ئازادكردنی رفێنراوەكان كە ئێستا بەدیلگیراون لەلایەن بزوتنەوەی حەمماسەوە.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەشكردوە، تەلئەبیب رێگایداوە لە چەند رۆژی رابردودا بڕێكی پێویست لە خۆراك و یارمەتی مرۆیی بگەیەنرێتە كەرتی غەزە، رۆژی چوارشەممەی رابردوش رێگادرایەوە 100 بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی بچنە ناو كەرتی غەزەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group