نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئەمریكا هیچ زانیارییەكی پێشوەختەی لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كێڵگەی گازی پارسی باشوور لە ئێران نەبووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وتارەكانی ئەمڕۆیدا رایگەیاند، ئیسرائیل هێرشێكی خراپی بۆ سەر دامەزراوەیەكی گەورەی ئێران كرد كە بە كێڵگەی گازی پارسی باشوور ناسراوە لە ئێران،وتیشی، ئەمریكا هیچ زانیارییەكی پێشوەختەی لەسەر ئەم هێرشە نەبوو، قەتەریش بە هیچ شێوەیەك بەشدار نەبووە و پێشتر هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە نەبووە.
، سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە كاردانەوەكانی تاران دەڵێت: بەداخەوە ئێران ئاگاداری ئەم راستیانە نەبووە و زانیاریی وردی لەسەر هێرشەكەی سەر (پارسی باشوور) نەبووە، هەر بۆیە بە شێوەیەكی نادادپەروەرانە و بێ پاساو، هێرشی كردووەتە سەر بەشێك لە دامەزراوەكانی غازی سروشتیی شل لە وڵاتی قەتەر.