پزیشكانی خولاو لە هەولێر بایكۆتی دەوامیان دەستپێكرد

07/06/2025

نەوا-
پزیشكانی خولاو لە هەولێر لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانەوە بڕیاریاندا دەست بە بایكۆتی دەوام بكەن تا ئەوكاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پزیشكانی خولاو بڕیاریاندا، لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان بایكۆتی دەوام لە هەموو نەخۆشخانەكان دەستپێبەكەن تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت.
داواكاریەكانی پزیشكانی خولاو بریتین لە دامەزراندنی پزیشكانی گشتی دەرچووی ساڵی پار و ڕەتكردنەوەی كاركردن بەشێوەی پلەبەندی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group