نەوا-
وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت داوایان لە كۆماری ئیسلامی ئێران كرد بەردەوام بێت لە هاریكاریكردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.
لە راگەیەنراوێكدا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی حەوت (G7) ئاماژەیان بەوەداوە كە گرنگە ئێران بەشێك بێت لە بەردەوامی دانوستانەكانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
هەروەها داوایانكردوە بەردەوامیش بێت لە هاریكاریكردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و جەختیانكردوەتەوە كە پێویستە ئێران زانیاری راست و دروست سەبارەت بە مادە ئەتۆمییەكانی بدات بەئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕو كە وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت داوایان لە ئێران و ئیسرائیل كردوە ململانێیەكانی نێوانیان فراوانتر نەكەن.