ڕێگە بە فڕێدانە خوارەوەی هاوكارییەكان لە ئاسمانەوە بۆ غەززە دەدرێت

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێڕەوی ئارام لە غەززە دەكرێتەوە، هەروەها ڕێگە بە فڕێدانەخوارەوەی هاوكارییەكان لە ئاسمانەوە دەدرێت.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەپێی ڕێنمایی سەركردایەتی سیاسی، و دوابەدوای هەڵسەنگاندنی دۆخەكە ، سوپای ئیسرائیل دەستیكردووە بە زنجیرەیەك ڕێوشوێن بەمەبەستی باشتركردنی وەڵامدانەوەی مرۆیی لە كەرتی غەززە، و بەدرۆخستنەوەی بانگەشەكان سەبارەت بە برسیكردنی بەئەنقەست لە كەرتەكەدا.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، لە دوێنێ شەوەوە دەستدەكراوە بە ئۆپەراسیۆنەكانی فڕێدانەخوارەوەی ئاسمانی بۆ هاوكارییە مرۆییەكان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانیدا بۆ ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی هاوكارییەكان بۆ غەززە و ئاسانكاری بۆكردنی.
باس لەوەشكراوە: ئۆپەراسیۆنەكانی فڕێدانەخوارەوەی ئاسمانی چەند ماددە لەخۆدەگرێت كە پێكدێن لە ئارد، شەكر، و خۆراكی لە قوتوونراو، كە لەلایەن ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە دابینكراون.
سوپای ئیسرائیل جەختی لەوەشكردەوە: بڕیاردراوە بە دروستكردنی ڕێڕەوی مرۆیی تایبەت بۆ مسۆگەركردنی جووڵەی ئارامی كاروانەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كە خۆراك و دەرمان بۆ دانیشتووان دەگوازنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group