سودانی: شەش وەزیری حكومەت كاركردنیان لاوازە

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی ئەدای حكومەت لە بەغدا بەڕێوەچو. 
لە وتارێكدا سودانی رایگەیاند، یەكێك لە وێستگەكانی كاركردن كە تیایدا راوەستان و كارەكان پەكیانكەوت ئەویش چاكسازیی و گۆڕانكاری بوو لە وەزارەتەكاندا، هەڵسەنگاندن بۆ كاری وەزارەتەكان كراو شەش وەزارەت گۆڕانكاری دەیگرتەوەو پێویستمان بە چاكسازی بو.
وتیشی: حكومەتەكەمان ئیئتلافییە لە هێزە سیاسییەكان پێكهاتوە كاتێك گۆڕانكاری دەكرێت پێویستە پەنا ببرێتە بەر پەرلەمان بۆ ئەو گۆڕانكارییە وزارییانە وا پێویست دەكات كە قسە لەگەڵ كوتلە سیاسییەكانیش بكرێت، بەڵام بەداخەوە زۆرینەی كوتلە سیاسییەكان بەربەستیان دروستكرد بۆ دەستپێكردنی ئەو گۆڕانكارییە وزاریانەو ئەم بابەتەشم لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا باسكردوە ئەمەش یەكێكە لەو كارانەی كە لە كارنامەی حكومەتدا هەیەو ناتوانرێت جێبەجێ بكرێت.
سوانی وتیشی: لەئەنجامی هەڵسەنگاندنەكەدا دەرەنجامی شەش وەزارەت رونە كە لاوازە لەكاركردندا، هەروەها هەندێك لەلایەنە سیاسییەكان كەسی تریان پێشنیاركردوە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، بەڵام زۆر لاوازتر بوە لەوەی كە ئێستا هەیە، بەهۆی گەندەڵیشەوە چوار لە وەزیرەكان رەوانەی بەردەم دادگا كراون بەهۆی دەركەوتنی پێوەری گەندەڵی و ئیداری و داراییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group