نەوا-
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا چونەتە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا،.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێكدا رایگەیاندوە، هێزیكی هاوپەیمانان بە سەركردایەتی ئەمەریكا كە زیاتر لە 20 بەرهەڵگر چەك و پێداویستی لۆجستیان پێبوە، لە هەریمی كوردستانەوە هاتونەتە ناو خاكی سوریا و لە حەسەكە جێگیر كراون.
باسی لەوەشكردوە، ئەو هێزە دەروازەی سنوری ئەلوەلید بەزاندوە هاتونەتە ناو سوریا و و ڕاستەوخۆ بەرەو بنكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە حەسەكە بەڕێكەوتون.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە دوای گرژییەكانی چەند رۆژی رابردو، لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و سوپای سوریا لە ئێستادا هەردو لا لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و نە هێشتنی گرژییەكان.