ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگە سەربازییەكانی سوریا لە دیمەشق ئەنجامدا

13 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنە سەربازییەكانی سوریا لە ریفی دیمەشق ئەنجامدا.
میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە، فڕۆكە ئیسرائیلییەكان 15 جار پێگە سەربازییەكانی سوریایان نزیك شاری ئەلكیسوا لە ریفی دیمەشقیان كردوەتە ئامانج.
باس لەوەشكراوە، لە هەمان كاتدا، ژمارەیەك هەلیكۆپتەری ئیسرائیلی لە پارێزگای سوەیدا نیشتوونەتەوە، هۆكاری نیشتنەوەی ئەو فرۆكانەش لەو پارێزگایە تا ئێستا نادیارە.
هاوكات، ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویكردەوە، كارمەندانی سوپای سوریا ئامێری چاودێری و گوێگرتنیان لە باشوری دیمەشق دۆزیوەتەوە، لەو شوێنانەی كە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی كرایە سەر و لە ئەنجامدا چەند كارمەندێك كوژراون.
ئەم هێرشانە دوای ئەوە هات كە سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل پشتڕاستی كردبویەوە، كە سوپای ئیسرائیل بە نیازنین لە (جبل شیخ) بكشێنەوە بڕیاریانداوە لە بەرزترین خاڵی چیاكە بمێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group