جولەكەكانی ئەمریكا دژی نەتانیاهۆ خۆپیشاندانیان كرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

جولەكەكانی ئۆرتۆدۆكس دژی ئیسرائیل خۆپیشاندانێكیان لەشاری نیویۆركی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەنجامدا وەك ناڕەزایەتی بۆ بەشداریكردنی بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان.
ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، گروپێك لە جولەكەكانی ئۆرتۆدۆكس لەڕێگەی ماڵپەڕێكەوە هەڵمەتێكیان بەناوی "ئیسرائیل دژی جولەكە" راگەیاند بەمەبەسەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەردەم بینای كونسوڵخانەی ئیسرائیل لە مانهاتن لە نیویۆرك، لە خۆپیشاندانەكەدا چەندین دروشمیان دژی نەتانیاهو بەرزكردوەو پێیانوتبو كە  كە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان دوژمنی یەكەمی گەلی جولەكەیە.
هەروەها خۆپیشاندەران بەشداریكردنی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیان لە 80هەمین كۆبونەوەكانی  خولی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان رەتكردوەتەوەو رایانگەیاند كە نەتانیاهو ناتوانێت بەناوی ئەوانەوە قسە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group