پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچوككراوەی ئافرەتانی جیهان لەهەولێر بەڕێوەدەچێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەشاری هەولێر دەستپێكردنی پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچوككراوەی جیهان بۆ ئافرەتان راگەیەنرا.
لەو پرێس كۆنفرانسەدا سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كوردستان خۆشحاڵە بەمیوانداریكردنی پاڵەوانیەتییەكە كە روداوێكی مێژوییە، هەڵبژاردنی شاری هەولێریش بۆ میواندارییەكە بۆ ئارامی و ئاسایشی كوردستان دەگەڕێتەوە، هەروەها بایەخدانی حكومەتی هەرێمیشە بە بواری وەرزش.
لەلایەن خۆشیەوە محەمەد دۆسەری سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچوككراوەی جیهان رایگەیاند، سوپاسی میوانداریكردنیان دەكەن و لەدوای ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانێتییەكەشەوە یاریی یەكەم لەنێوان كوردستان و ئوردن بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group