حەمماس زیاتر لە یەك هەزار سەربازی ئیسرائیلی كوشتوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، لە 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ـەوە تائێستا كە شەڕ لەگەڵ بزوتنەوەی حەمماس بەردەوامە، یەك هەزارو 152 سەربازو پۆلیسی ئیسرائیل لە شەڕەكان كەرتی غەزە، كەناری رۆژئاواو باشوری لوبنان كوژراون.
بەگوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، هەر لەو ماوەیەوە 6 هەزارو 313 سەربازی ئیسرائیل لەشەڕی غەزەدا برینداربون كە دوو هەزارو 952 یان لە شەڕو پێكادانەكاندا برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group