نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بڵاویكردەوە: وەڵامی بزوتنەوەی حەمماس بۆ گەڵاڵەی دەستەبەری ئاگربەست لە غەزە هەنگاوێكی بونیادنەرو گرنگە بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە ئاشتییەكی هەمیشەیی.
ئەردۆغان راشیگەیاندوە، پێویستە هەمو هەنگاوەكان بەبێ دواكەوتن بەرەو گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ غەزەو دەستەبەری ئاشتی بێت و چیتر كۆمەڵكوژیی دیمەنی شەرمهێنەرانە كە ویژدانی جیهانی لە ناخەوە بریندار كردوە كۆتایی پێبێت.