كۆچبەرانی دورگە دورەدەستەكەی یۆنان رزگار كران

14 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆچبەرەكانی دورگە دورەدەستەكەی یۆنان كە گیریانخواردبو رزگار كران كە ژمارەیان 26 كەس بون گەیشتبونە دورگەی فارماكۆنیسی یۆنان.
بەپێی بەدواداچونەكانی دەزگای لوتكە كۆچبەرەكان رێگەیان لێگۆڕاوە ئەوەش هۆكاری گەیشتنیان بوە بە دورگەكە كە تەنها چەند  بنكەیەكی سەربازیی لێیەو هیچ دانیشتویەكی مەدەنی تیایدا ناژی.
دەزگای لوتكە باسی لەوەشكردوە كە كۆچبەرەكان خەڵكی سۆماڵن و دوو هاوڵاتی عیراقیشیان لەگەڵدا بوە سەرجەمیان رزگار كراون گواستراونەتەوە بۆ بنكەیەكی تەندروستی بۆ دڵنیابونەوە لە رەوشی تەندروستیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group