سودانی: لەماوەی سێ ساڵی دەسەڵاتدا دەستكەوتی زۆرمان بەدەستهێناوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دوپاتیكردەوە كە لەماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا دەستكەوتی زۆریان بەدەستهێناوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، سەركەوتوبون لە بەدەستهێنانی دەستكەوتی زۆر لەماوەی سێ ساڵی دەسەڵاتیان لە حكومەتدا، سەرەڕای ئاستەنگەكان بەرنامەی حكومەتەكەیان چاوی لەسەر چارەسەركردنی نیگەرانییەكانی هاوڵاتیان بوە، لەگەڵ تێپەڕاندنی ژمارەی دانیشتوانی عیراقیش بۆ زیاتر لە 46 ملیۆن كەس خزمەتگوزاری زیاتر پێویستەو هەنگاوی سیستماتیك نراوە بۆ چاكسازی لە ئابوری و كەمكردنەوەی پشتبەستن تەنها بە نەوت، پابەندیشن بە تەواوكردنی پڕۆژەی چاكسازی و گەشەپێدان.
سودانی ئاماژەی بەوەشكردوە، هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانیان راگرتوە چونكە نزیكەی 6 ترلیۆن دیناری تێچوی هەبوە، هەروەها كاریش دەكەن بۆ راگرتن و بەهەدەردانی غاز لەرێگەی سوتانەوە كە ساڵانە 4 ملیار دۆلاری تێدەچێت.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group