عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر كرد بۆ تێكەڵكردنی گروپی چەكداری سەرایا سەلام بە هێزەكانی دەوڵەت.
عەلی زەیدی رایگەیاندوە، ئەو هەنگاوەی موقتەدا سەدر گرنگە بۆ سەقامگیریی ناوخۆی عیراق و چەسپاندنی بنەمای سنورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەت و پاڵپشتیكردن لە دەزگا ئەمنییەكان لە جێبەجێكردنی ئەركە نیشتمانیی و دەستورییەكانیاندا.
سەرۆك وەزیرانی عیراق راشیگەیاندوە، ئەو هەڵوێستە نیشتمانییە بەرز دەنرخێنن و پەرۆشی سەرۆكی رەوتی سەدر نیشان دەدات بۆ پاڵپشتیكردن لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و سەروەریی یاسا.