نەوا-
بەئامادەبونی سێ شاهیدحاڵ یەكەمین دانیشتنی دادگاییكردنی یەكێك لەچەكدارەكانی داعش كە دەستی هەبوە لە كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان و رفاندنی ژنان لەوڵاتی بەلجیكا دەستیپێكرد.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، لە دادگای فیدراڵی برۆكسل لە بەلجیكا بەبێ ئامادەبونی سامی جدو كە چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوە پرۆسەی دادگاییكردنی بەڕێوەچوە كە تۆمەتبار كراوە بە بەشداریكردن لە كۆمەڵكوژیی ئێدزییەكان لەساڵی 2014 و رفاندنی ژنان و منداڵان و دەستدرێژی كردنە سەریان.
هەر بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، لە دادگاییكردنەكەدا سێ ژن وەك شاهیدحاڵی تاوانەكانی جدو ئامادەبون كە پێشتر مامەڵەی خراپی لەگەڵ كردون، بڕیاریشە ماوەی دادگاییكردنەكە سێ رۆژ بخایەنێت.
سامی جدو لەدایكبوی ساڵی 1989ـی بەلجیكایە، ناسراوە بە ئەبو مەسعەبی بەلجیكی و چەكدارێكی داعشی بەلجیكی بەڕەگەز مەغریبیە.