نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر لەماوەیەكی كەمدا لە تارانی پایتەخت باران نەبارێت، ئەوا لەمانگی داهاتوەوە دەست بە كەمكردنەوەی پێدانی ئاو لە شارەكە دەكرێت، ئەگەر ئەوەش بەس نەبێت ناچار دەبن تاران چۆڵ بكەن.
راگەیاندنەكانی ئێران وتەكانی پزیشكیانیان بڵاوكردوەتەوە كە لە چەند رۆژی رابردوداو لەمیانی سەردانێكیدا بۆ شاری سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاندوە، لەئێستادا ئێران روبەڕوی قەیرانە سروشتییەكان بوەتەوە وەك كەمی باران و سەرچاوەكانی ئاو، رەنگە ئەم قەیرانانە ئەنجامی خراپیان لێبكەوێتەوە، بۆیە پێویستە لەبەكارهێنانی ئاو و وزەدا دەست پێوە بگیرێت و بەڕێوەبردنێكی باشتر هەبێت، بەتایبەتی ئەگەر باران نەبارێت لە مانگی داهاتوەوە ناچار دەبن دەست بە گرتنەبەری رێوشوێنە نوێكان بكەن.