توێژینەوەیەك 4 نیشانەی ناپاكی لە پەیوەندی سۆزداریدا ئاشكرا دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
تیمێكی زانایانی زانكۆی كۆچ لە ئیستانبوڵ چوار نیشانەی ئاگاداركردنەوەیان دۆزییەوە كە رەنگە ئاماژە بن بۆ ناپاكی هاوبەشی سۆزداریی.
توێژینەوەیەك لە زانكۆی كۆچی ئیستانبوڵ بڵاوكراوەتەوەو راگەیەنراوە، 280 بەشداربو لە تەمەنی 18 بۆ 30 ساڵدا كە هەمویان هاوسەرگیریان نەكردوەو بێ منداڵن بەشداربون سەبارەت بە نیشانەكانی دروستبونی ناپاكی لە پەیوەندی سۆزداریدا.
توێژینەوەكە چوار رەوتی سەرەكی دەستنیشانكردوە كە نیەتی ناپاكی دیاری دەكەن ئەوانیش بریتین لە:-
1- كاریگەری مێژوی خێزان: ئەو بەشداربوانەی كە باوانیان لە بنەڕەتدا خۆیان سەرقاڵی ناپاكی بون  ئەگەری دوبارەكردنەوەی ناپاكی لە منداڵەكانیادا زیاتر بوە، چونكە لاساییكردنەوەی رەفتارە نەرێنییەكانی دایك و باوك دەبێتە هۆی زاڵنەبون بەسەر هەستە نەرێنییەكاندا.
2- ناپاكی رابردو: ئەو كەسانەی پێشتر فێڵیان لە هاوبەشەكانیان كردوە، ئەگەری دوبارەكردنەوەی ئەو ناپاكیەیان زیاتر بوە، بەو پێیەی مێژوی پەیوەندییەكانی رابردو بەهێزترین پێشبینیكەری نیەتی ناپاكییە لە داهاتودا.
3- دوركەوتنەوە لە وابەستەبون: ئاستی بەرزی دوركەوتنەوە لە وابەستەبون واتە پشتبەستن بەخۆبون، واتە كەمبونەوەی سۆزداریی پەیوەستە بە ناپاكییەوە.
4- لاوازی سێكسی: ئاستی نزمی لاوازی سێكسی وایكردوە تاكەكان زیاتر بەدوای بەدیهێنانی سێكسدا بگەڕێن لە دەرەوەی پەیوەندییەكەیاندا، بەمەش ئەگەری ناپاكی زیاد دەكات.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group