نەوا-
دەزگای فریاگوزاری و هاوكاری نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (ئونروا) رایدەگەیەنێت كە بارودۆخی مرۆیی لە كەرتی غەززە سەرەڕای ئاگربەست كارەساتبارەو هۆشداری دەدات لەوەی كە سنورداركردنی یارمەتییەكان رێگری دەكات لە باشتربونی دۆخەكە.
عەدنان ئەبو حەسنە وتەبێژی (ئونروا) پشتڕاستیكردۆتەوە، ئیسرائیل بەردەوامە لە رێگریكردن لە چونە ژورەوەی ستافی نێودەوڵەتی دەزگاكەیان و سنورداركردنی رۆیشتنی پێداویستییە مرۆییەكان، بەمەش نزیكەی 6 هەزار بارهەڵگری خۆراك لە دەروازە سنورییەكان گیریان خواردوە.
ئەبو حەسنە ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێستا زیاتر %90ی دانیشتوانی غەزە بە تەواوی پشت بە هاوكارییە مرۆییەكان دەبەستن، زۆرێك لە خێزانەكان لە هەر 24 كاتژمێرێكدا تەنها یەك ژەم وەردەگرن، هەرچەندە رۆژانە بە تێكڕا 170 بارهەڵگری هاوكاری دەچنە ناو غەززەوە، بەڵام هێشتا ئەو ژمارەیە زۆر لە خوار ئاستی پێویستدایە.