نەوا-
رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە دانیشتنێكدا پڕۆژە بڕیارێكی پەسەند كرد كە لەلایەن وڵاتی میسرەوە بۆ كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلان پێشكەش كرابو.
لەدانیشتنەكەدا 123 وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتوەكان بە بەڵێ دەنگیان بە پڕۆژە بڕیارەكەداو حەوت وڵاتیش لەنێویاندا ئیسرائیل و ئەمریكا دژی بون و 41 وڵاتی دیكەیش دەنگیان نەداوە.
لەبڕیارەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە ئیسرائیل بەشێوەیەكی نایاسایی ناوچەی جۆلانی لە سوریا كۆنترۆڵكردوە كە لەگەڵ بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یەكانگیر نابێت، بەوهۆیەشەوە داوا لە ئیسرائیل كراوە كە لە ناوچەی جۆلان لە سوریا بكشێتەوە.