بەهۆی سەرماو سۆڵەوە ژیانی ئاوارەكانی غەزە لە مەترسیدایە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مونیر بەریش بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەزە، رایگەیاندوە: لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما، سەرماو باران هەڕەشەیەكی راستەوخۆی بۆ سەر ئەو كەسانە دروست كردوە كە بێ ماڵوحاڵن و لە خێوەتەكاندا ژیان بەسەر دەبەن.
ئاماژەشیكردوە، بەهۆی سەرماوسۆڵەوە ژیانی منداڵ و بەساڵاچوان لە خێوەتەكاندا لە غەزە لەمەترسیدایە، دابەزینی پلەكانی گەرما كاریگەرییان لەسەر جەستەی منداڵان، بەساڵاچوان و نەخۆشەكان دروستكردوە.
وتیشی: شێ و ئاوی ناو خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەزە، دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی هەوكردنی سییەكان لەكاتێكدا نەخۆشەكان بەدەستنەبونی دەرمان و چاودێری تەندروستییەوە دەناڵێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group