نەوا-
لە پەیامێكیدا مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق لەبارەی چەكداماڵێنی گروپە چەكدارەكانی عیراقەوە رایگەیاند، تەنها لێدوانی نیازپاكیی بەس نییەو دەبێت پڕۆسەی چەكداماڵین گشتگیر بێت و لە رێگەی چوارچێوەیەكی نیشتمانییەوە جێبەجێ بكرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، پێویستە پڕۆسەكە هەڵوەشاندنەوەی هەمو گروپە چەكدارەكان لەخۆ بگرێت و گواستنەوەیەكی رێكوپێك و یاسایی بۆ ئەندامەكانیان بەرەو ژیانی مەدەنی گەرەنتی بكات.
وتیشی، بەپێی دەستوری عیراق هیچ لایەن و رێكخراوێكی سیاسی مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێكهاتەی چەكداری لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، دەسەڵاتی هەڵگرتنی چەك و بەكارهێنانی هێز دەبێت تەنها لەگەڵ دامەزراوەی فیدراڵی بێت كە بۆ پاراستنی گەلی عیراق و بەرگریكردنە لە سەروەری نیشتمانی.