شەعبان: دروستكردنی یەكەی نوێی جولەكەنشین لەكەناری رۆژئاوا لەناوبردنی فەڵەستینە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
موئەید شەعبان سەرۆكی ئەنجومەنی بەرەنگاربونەوەی دیواری جیاكاریی رەگەزیی و یەكەكانی جولەكەنشین لەڕێكخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین رایگەیاندوە، دروستكردنی 19 یەكەی نوێی جولەكەنشین لە كەناری رۆژئاوا شەڕێكی كۆمەڵكوژییە بۆ لەناوبردنی جوگرافیای فەڵەستین، بۆیە داوا لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەن كە دەستوەردان بكات بۆ راگرتنی ئەو فراوانخوازییە مەترسیدارەی ئیسرائیل لە فەڵەستین گرتویەتییەبەر.
شەعبان ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیارەكە پێشهاتێكی مەترسیدارە نیازی راستەقینەی حكومەتی ئیسرائیل ئاشكرا دەكات بۆ چەسپاندنی سیستمی لكاندنی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیل و بەجولەكەكردنی خاكی فەڵەستین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group