خامنەیی: هەندێك لە خۆپیشاندەران دڵی ترەمپ رازی دەكەن
21 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لەكاتی ئەو خۆپێشاندانانەی بەهۆی كێشە ئابورییەكانەوە لە وڵاتدا سەریان هەڵداوە، هەندێك گروپ بۆ رازیكردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە لەڕێگەی خۆپێشاندانەكانەوە هەڕەشە لە حكومەت دەكات موڵك و ماڵی گشتیان تێكداوە.
خامنەیی لە پەیامێكیشدا بۆ سەرۆكی ئەمریكا وت، ئەگەر ترەمپ دەتوانێت با وڵاتەكەی خۆی بەڕێوە ببات.
خامنەیی خۆپیشاندەرانی بە ئاژاوەگێڕ وەسفكردو وتی: لەشاری تاران گروپێكی ئاژاوەگێڕ موڵك و ماڵی گشتیی كە هی خۆیانە تێكیانداوە، ئەوانە تاقمێك مرۆڤی بێ ئەزمونن بێ بیركردنەوە باوەڕ بەو دەكەن و بەپێی ئارەزوەكانی ئەو دەجوڵێنەوە.