سوپای سوریا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە رۆژاڤای كوردستان تۆمەتبار دەكرێت
12 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ سوپای سوریا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە رۆژاڤای كوردستان تۆمەتبار دەكات.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپای سوریا و تاوانی جەنگ لە رۆژاڤای كوردستان ئەنجامداوە، كە تێیدا بێڕێزی بە تەرمی ژنە شەڕڤانێك كراوە و گەمارۆی مەدەنییەكان دراوە.
ریكخراوەكە ئاشكراشیكردوە، چەكدارانی سەر بە حكومەتی دیمەشق لە گەڕەكەكانی حەلەب، تەرمی ژنە شەڕڤانێكیان لە سەربانی باڵەخانەیەكەوە فڕێداوەتە خوارەوە، ئەم كارەش وەك بێڕێزیكردن بە تەرم و تاوانی جەنگ لە قەڵەم دراوە.
هیومان ڕایتس وۆچ رونیشیكردۆتەوە، هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی شەرع لە حەلەب هەڵمەتێكی دەستگیركردنیان دەستپێكردوە، دەیان هاوڵاتی كوردیان ڕاپێچی شوێنی نادیار كردوە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی بەنداوی تشرین لەلایەن هێزەكانی حكومەتەوە، بە ئەنقەست ئاو و كارەبا لەسەر ناوچەكانی كۆبانێ و بەشێك لە حەلەب بڕدراوە.