ئەمرۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەرێوەدەچێت

12 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رەتیكردەوە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە، دواخرابێت و رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.
بەپێی مادەی 70ی دەستووری عێراق، پەرلەمان بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی، سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرێت، ئەگەر هیچ بەربژێرێك ئەو رێژەیەی بەدەستنەهێنا، كێبڕكێ لەنێوان ئەو دوو بەربژێرەدا دەكرێت، كە زۆرترین دەنگیان هێناوە و لە گەڕی دووەمدا هەر كامیان زۆرترین دەنگ بهێنێت دەبێتە سەرۆك كۆمار.
ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی هەینی 23ی كانونی دووەمی 2026، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لیستی كۆتایی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆماری بڵاوكردەوە, لیستەكە لە 19 كەس پێكهاتبوو، بەڵام نەوزاد هادی، یەكێك لە دوو كاندیدەكەی پارتی، كشانەوەی خۆی راگەیاند؛ بەمەش 18 كاندید لە كێبركێیەكەدا مانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group