نەوا-
هیشام عەلەوی بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، لەكۆی 7 هەزار تیرۆریستی زیندانیكراوی داعش لەسوریا، تائێستا 450 یان رادەستی عیراق كراون و لەنێویاندا ژمارەیەك گەورە تیرۆریستی رێكخراوەكە هەن كە پلەیان ئەمیر بوە.
راشیگەیاندوە، زۆربەی ئەو تیرۆریستە زیندانیكراوانەی داعش كە لە سوریا گواستراونەتەوە بۆ عیراق، هەڵگری رەگەزنامەی زیاتر لە 40 وڵاتن، بۆیە حكومەتی عیراق داوای لەو وڵاتانە كردوە بەرپرسیارێتی خۆیان لە وەرگرتنەوەی هاوڵاتییەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن، بەڵام تائێستا وەڵامی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە وەك پێویست نەدراوەتەوە.