نوری مالیكی و محەممەد شیاع سودانی كۆبوونەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەتی عێراق و هاوپەیمانی بنیادنان و گەشەپێدان كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی گشتیی و دانوستانەكانی نێوان هێزە سیاسییەكان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی محەممەد شیاع سودانی، لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە لێكتێگەیشتن و دانوستانەكانی نێوان هێزە نیشتیمانییەكان كراوە، هەروەها ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی سیاسی كە هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار لە ئەنجومەنی نوێنەران تەواو بكات، و بەردەوام بێت لەسەر بنەما دەستورییەكان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، سودانی و مالیكی باسیان لە هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان كردووە لەسەر دۆخی ئێستا، جگە لەوەی جەختیان لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی حكومەت كردووەتەوە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، هەروەها بەهێزكردنی ئابووریی نیشتمانی لەژێر ڕۆشنایی بارودۆخی سیاسیی ئێستادا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group