وەزارەتی دەرەوەی عیراق هۆشداری دەداتە هاكان فیدان

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەبارەت بەهەڕەشەكانی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بانگهێشتی ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیایان لە بەغداد كردوەو لەلایەن محەمەد حسێن بریكاری وەزیری دەرەوەی عیراق ناڕەزایی بەرامبەر لێدوانەكانی فیدان دەربڕیوەو جەختیكردوەتەوە ئەم لێدوانانە زیان بە پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و توركیا دەگەیەنێت و بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عیراق و بەزاندنی عورفە دیپلۆماسییەكان دادەنرێت.
راشگەیەنراوە كە باڵیۆزی توركیا ئاگادار كراوەتەوە كە دۆسیەی شنگال و تەواوی ناوچەكانی تری عیراق پرسێكی تەواو نیشتمانییەو بەپێی میكانیزمە نیشتمانییەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا راگەیاندبو، دەبێت حكومەتی عیراق سود لەئەزمونی سوریا وەربگرێت و هەژمونی خۆی بەسەر تەواوی خاكی خۆیدا بسەپێنێت و سەروەرییەكەی بپارێزێت، لە دوای سوریاش سەرەی عیراقەو دەچنە ئەو وڵاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group