نەوا-
نوری مالیكی دەڵێت، هەموو بڕیارێكمان لەپێناو خواست و بەرژوەندیی گەلەكەمان دەبێت و قۆناغەكە پێویستی بە یەكگرتویی هەیە.
نوریی مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نوێترین لێدوانی سیاسییدا ڕایگەیاندوە، بەرپرسیارێتی نیشتمانیمان بەرامبەر بە گەلەكەمان و نیشتمانمان عێراق، ناچارمان دەكات هەوڵبدەین و شارەزایی خۆمان تەرخان بكەین بۆ ڕاستكردنەوە و بەهێزكردنی ڕەوتی پڕۆسەی سیاسی.
باسی لەوەشكردوە، هاوپەیمانییەكەی كە دەوڵەتی یاسایە باوەڕی بە عێراقێكی دیموكراسی و مەدەنی هەیە، كە كراوە بێت بۆ هاوبەشی نێودەوڵەتیی دروست، وەك لەگەڵ ئەمریكا و ئەوروپا، فراوانكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان لەگەڵ ئەو لایەنانە، بازدانێكی چۆنایەتی لە بوارەكانی ژێرخانی ئابوریی، پەروەردە، پەرەپێدانی خزمەتگوزاری، و كەرتی وزە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
مالیكی ئاماژە بەوەشدەدات، ناسنامەی ئەوان تەنها عێراقییە، لەسەر بنەمای خواستی گەلە، هەروەها بڕیارەكانمان پێش هەموو شتێك لە بەرژەوەندی گەلەكەمانەوە سەرچاوە دەگرن، لەگەڵ ئەوەشدا دەستیان بۆ هاوكاریی و یەكگرتنی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی درێژكردوە بە شێوەیەك كە خزمەت بە گەلانی ناوچەكە و جیهان بكات.